بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە، «ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕۆژی هەینی وێڕای ھاوسۆزی دەربڕین بۆ کەسوکاری کوژراوان، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان و ئەو کەسانە خواست کە بەهۆی ئەم ڕووداوەوە زیانیان بەرکەوتووە.
تەقینەوەی غاز لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی پێنج نهۆمی لە شاری «نۆڤۆسیبیرسک»ی ڕووسیا ١٢ کوژراوو ٩ برینداری لێ کەوتەوە.
شاری «نۆڤۆسیبیرسک» سێیەم گەورەترین شاری ڕووسیایە لەدوای مۆسکۆ و «سەنت پیتێرسبۆرگ» کە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسی تیادا دەژی.
شاری «نۆڤۆسیبیرسک» ھەروەها پڕ حەشیمەت ترین و گەورەترین شاری ویلایەتی «سیبیریا»ی ڕووسیایە کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەشتی «سیبیریا»ی ڕۆژئاوادا ھەڵکەوتووە.
342/